ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی نێوان بایرن میونشن و پاریس سان جێرمان

یاریگا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر جولیان ناگلیسمان راهێنەری بایرن میونشن و كریستۆڤ گالتیێ راهێنەری پاریس سان جێرمان بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئەرینای تایبەت بە خۆی میوانداری پاریس سان جێرمان بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

یاری چوون لە یاریگای پاریس سان جێرمان بە تاكە گۆڵێكی كۆمان كە لە خولەكی 57 تۆماریكرد لە بەرژەوەندی باڤارییەكان كۆتایی هات.

بۆ ئەو یاریە لە بایرن هەریەك لە بنیامین پاڤارد، مانوێل نۆیەر ، مەزراوی ، لوكاس هێرناندێز ناتوانن یاری بكەن و لە ریزەكانی پاریسیش هەریەك لە نێیمار دا سێلڤا و كێمبێپێ ناتوانن بەشداری بكەن.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاریس سان جێرمان:

گۆڵپارێز: سۆمەر

هێڵی بەرگری: ستانیسیچ ، ئۆپامیكانۆ ، دی لیخت ، دەیڤز

هێڵی ناوەند: كیمیچ ، گۆرێتزكا ، سانێ ، مۆسیالا ، كۆمان

هێڵی هێرشبردن: چۆپۆ مۆتینگ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاریس سان جێرمان:

گۆڵپارێزدۆنارۆما

هێڵی بەرگری: پێرێرا ، ماركینیۆس . رامۆس ، حەكیمی

هێڵی ناوەند: مێندێس ، فابیان رویز ، ڤێراتی ، ڤیتینیا

هێڵی هێرشبردن: ئێمباپێ ، مێسی

بابەتی زیاتر

Back to top button