ئه‌وروپا

ئۆلیڤێرا سوپاسی لۆپێتێگی دەكات كە پشتی پێ نەبەستووە

یاریگا

سێرجیۆ ئۆلیڤێرای پۆرتوگالی و یاریزانی پێشووی یانەی پۆرتۆ و ئێستای گالاتاسەرای سوپاسی جولیان لۆپێتێگی راهێنەری ئەو كاتی دەكات كە لەسەر كورسی یەدەگ داینیشاندووە.

بەهۆی دانیشتنی لەسەر كورسی یەدەگ لە یاریگای دراگاوی تایبەت بە یانەی پۆرتۆ ئۆلیڤێرا هاندەرێكی ئەو یانەیە دەناسێت و دواتر هاوسەرگیری لەگەڵ دەكات.

سێرجیۆ ئۆلیڤێرا لە ستۆری ئینستاگرامی تایبەت بە خۆی باس لە هۆكاری ناسینی كریستینای خێزانی دەكات و نووسیویەتی:

” لە یاریگای دراگاو هاوسەرەكەمم ناسی، سوپاسی لۆپێتێگی دەكەم كە تەواوی كاتەكە منی لەسەر كورسی یەدەگ دانیشاند، ئەوە باشترین شت بوو كە لە تەواوی ژیانمدا بەسەرم هاتبێت”.

جێگای سەرنجە لەو ماوەیەی لۆپێتێگی راهێنەرایەتی پۆرتۆی دەكرد تەنها لە سێ یاریدا بەشداری بە سێرجیۆ ئۆلیڤێرا كرد.

 

Back to top button