چامپیۆنزلیگ - یۆرۆلیگ

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم هەفتەیەی چامپیۆنسلیگ

یاریگا-

لەم هەفتەیەدا چوار یاری قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەڕێوەچوو.

پەڕەی فەڕمی چامپیۆنسلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر چوار یاریزانی بۆ باشترین یاریزانی ئەم هەفتەیە دەستنیشانكرد.

– كیلیان مباپێ، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان دوای تۆماركردنی هاتریك بەرامبەر بارسێلۆنا بە یەكێك لە پاڵێوراوەكان هەڵبژێردراوە.

– محەمەد سەڵاح ، توانی لە یاری لیڤەرپول بەرامبەر لایپزیگ گۆڵێك تۆمار بكات و یارمەتی یانەكەی بدات بۆ بردنەوە.

– ئیرلینگ هالاند ، توانی دوو گۆڵ لە سێڤییا لە نێو خاكی ئیسپانیەكان تۆمار بكات و هەنگاوێك یانەكەی لە قۆناغی داهاتووی پاڵەوانیەتیەكە نزیك بكاتەوە.

– سێرجیۆ ئۆلیڤێرا ناوەڕاستكاری یانەی پۆرتۆ بە یەكێك لە پاڵێوراوەكان هەڵبژێردرا دوای ئەوەی ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد لە بردنەوەیان لە یوڤێنتوس.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!