چامپیۆنزلیگ

باشترین یاریزانی هەفتەی پێشووی چامپیۆنسلیگ دەستنیشانكرا

یاریگا-

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ( یوفا ) ئەمڕۆ باشترین یاریزانی هەفتەی پێشووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای دەستنیشانكرد.

پەڕەی فەڕمی چامپیۆنسلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی وەك باشترین یاریزانی یاریەكانی هەفتەی پێشووی چامپیۆنسلیگی هەڵبژارد.

هەریەك لە یاریزانان هالاند و ناڤاس و فابینهۆ و ئۆلیڤێرا پاڵێوراوی بردنەوەی خەڵاتەكە بوون لە كۆتاییدا هێرشبەرە نەرویجیەكە خەڵاتەكەی بردەوە.

شایەنی باسە هالاند توانی دوو گۆڵ لە سێڤییا تۆمار بكات لە یاری گەڕانەوە و سەركەوتنی یانەكەی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەركرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button