ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

ئەم وەرزە بۆ نێیمار کۆتایی هات

یاریگا
نێیمار داسیلڤا، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بەهۆی پێکان ئەم وەرزە پێ لە تۆپ ناداتەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بڵاویکردەوە، ئەستێرە بەڕازیلیەکەی یانەکەیان بەهۆی ئەو پێکانەی لە پاژنەی قاچی لە یاریی بەرامبەر لیل، لە خولی نێوخۆیی تووشی بووە، پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو لە شاری دەوحەی قەتەر نەشتەرگەریەکەی بۆ بکرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بە وادەی دوورکەوتنەوەی نێیمار کردووە و ئەو یاریزانە 3 بۆ 4 چوار مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت، بەم هۆیەوە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە بەشداری هیچ یارییەکی دیکەی یانەکەی ناکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button