خوله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ لەگەڵ کچێکی ڤێنزوێلی خیانەتی لە جۆرجینا کردووە

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ رەتیدەکاتەوە خیانەتی لە جۆرجینا رۆدریگێز کردبێت.

رۆژنامەی زە سەن بۆمبێکی رۆژنامەوانی تەقاندەوە و روونیکردووەتەوە، رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی نەسر خیانەتی لە جۆرجینا کردووە و ساڵی رابردوو سێکسی لەگەڵ بلۆگەرێکی ڤێنزوێلی بە ناوی جیۆرجیلایا کردووە.

جیۆرجیلایا بڵاویکردووەتەوە، رۆناڵدۆ لە 25ی ئاداری ساڵی رابردوو خیانەتی لە جۆرجینا رۆدریگێز کرد و لە ژوورێکی هۆتێلێک لە پۆرتوگال، بانگهێشتی ژوورەکەی کردووە و سێکسی لەگەڵدا کردووە.

جۆرجیلایا - کریستیانۆ رۆناڵدۆ

جیۆرجیلایا بە رۆژنامەی زە سەنی گووتوە، رۆناڵدۆ پەیامێکی بۆ ناردم و منی بانگهێشتی ژوورەکەی کرد، ئەمەش دوای ئەوەی کچە بڵۆگەرەکە پێشتر سێڵفی لەگەڵ رۆناڵدۆ و یاریزانانی دیکەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال گرتبوو.

گوتەبێژی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، تەواوی قسەکانی جۆرجیلایا رەتدەکاتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی دیکە بدرکێنێت.

جۆرجیلایا دەڵێت؛ کاتێک نامەکەم کردووە، پێم وابوو دەچمە لای هەندێ قسە دەکەین و زیاتر یەکتر دەناسین و دەرفەتێک بوو، بۆ ئەوەی وێنەی زیاتری لەگەڵدا بگرم. هەرگیز بڕوام نەدەکرد بەم دۆخە بگەین و سێکس بکەین. بەڵام دووپاتیدەکەمەوە، کە ئەمە روویدا.

جۆرجیلایا - کریستیانۆ رۆناڵدۆ
جۆرجیلایا – کریستیانۆ رۆناڵدۆ

کچە بڵۆگەرەکە روونیکردەوە، رووداوەکە لە هۆتێلی ڤیلا نۆڤا دی گایا، لە باکووری پۆرتوگال روویدا، ئەوکاتە رۆناڵدۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال خۆیان بۆ مۆندیالی قەتەر ئامادە دەکرد.

رۆناڵدۆ ماوەی شەش ساڵە پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ جۆرجینا رۆدریگێز هەیە، کچە ڤێنزوێلییەکەی بانگهێشتی ژووری 312 لەو هۆتێلە کردووە و سێکسی لەگەڵدا کردووە، بەڵام رۆناڵدۆ تەواوی قسەکان رەتدەکاتەوە.

جۆرجیلایا لە ئینستاگرامەکەی بەشێکی ستۆری بە ناوی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کردووەتەوە و چەند وێنەی لەگەڵ کریس بڵاوکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button