ئه‌وروپائینگلتەرا

ئارسیناڵ نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەكی یانەكەی

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئینگلتەرا رایگەیاندووە یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی بوكایۆ ساكا ئەستێرەی یانەكەی بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ.

گرێبەستەكەی ئێستای ساكا لەگەڵ ئارسیناڵ لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

ئیدارەی گەنەرز دەزانێت كە ئەستێرەكەیان داوا دەكرێت لەلایەن یانەكانی دیكەوە بۆیە دەیانەوێت هەر زوو دەستپێشخەری بكەن و گرێبەستەكەی بۆ ماوەیەكی زیاتر نوێ بكەنەوە.

”فوتبۆڵ ئینسایدەر”ی بەریتانی لە راپۆرتێكیدا ئاشكرایكرد ساكا نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی دوای گەشتن بە رێككەوتن لەلایەن هەردوولا و زیادكردنی موچەكەی.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە رێككەوتنە نوێیەكەی نێوان هەردوولا بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبێت و تا ساڵی 2028.

لە گرێبەستە نوێیەكەیدا یاریزانە 21 ساڵانەكەی گەنەرز هەفتانە بڕی 200 هەزار پاوەند وەردەگرێت، بەوەش لە پێشەنگی زۆرترین موچەی یاریزانانی ئارسیناڵدا دێت.

جێگای سەرنجە ساکا لەم وەرزەدا لەگەڵ ئارسیناڵ لە 31 یاریدا لەگەڵ گەنەرز ڕۆڵی سەرەکی بینیوە و 10 گۆڵی تۆمارکردووە و 8 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی درووست کردووە.

بوكایۆ ساكا

بابەتی زیاتر

Back to top button