ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

زانیاری نوێ سەبارەت بە داهاتووی مێسی و نێیمار

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی فەڕەنسا زانیاری نوێیان سەبارەت بە داهاتووی هەردوو ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان لیۆنێل مێسی و نێیمار دا سێلڤا ئاشكرا كرد.

گرێبەستەكەی باشترین یاریزانی مۆندیال لەگەڵ پاریس لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستاش رێكنەكەوتوون لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەکەی.

هەروەها گرێبەستەكەی جادووگەرەكەی سامبا لەگەڵ یانەكەی لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

رۆژنامەی ” لیكیپ”ی فەڕەنسی زانیاری نوێی سەبارەت بە داهاتووی هەردوو ئەفسانەكەی یانە فەڕەنسیەكە بڵاوكردەوە.

سەرچاوەكە ئاشكرایكردووە كە نێیمار نایەوێت ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت ، دەزانێت كە یانەكە داوای رۆشتنی لێدەكەن بەڵام نایەوێت بڕوات تەنانەت بە رۆیشتنی لیۆنێل مێسیش بڕیارەكەی ناگۆڕدرێت.

نێیمار

سەبارەت بە لیۆنێل مێسی راپۆرتەكە ئاشكرایكردووە كە لیۆ نایەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ بكاتەوە، لە چەند كاتژمێری رابردوودا ئۆفەرێكی یانەكەی رەتكردووەتەوە و دەیەوێت لە هاویندا بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی بدات.

مێسی

لەم وەرزەدا نێیمار بەشداری لە 20 یاری خولی فەڕەنسی كردووە و توانیویەتی 13 گۆڵ تۆمار بكات و 11 گۆڵیش درووست بكات.

هەروەها لیۆنێل مێسی لە 19 یاری خولەكەدا بەشداری كردووە و توانیویەتی 11 گۆڵ تۆمار بكات و  10 گۆڵیش دروست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button