ئه‌وروپائیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر كادێز

یاریگا

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر كادێز بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە سبەینێ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆو میوانداری كادێز بكات، لە میانەی یارییەكانی هەفتەی بیست و دووەمی خولی ئیسپانیا.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 56 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی لالیگای گرتووە و كادێزیش بە كۆكردنەوەی 22 خاڵ لە ریزبەندی شانزەیەم دایە.

بۆ ئەو یارییە یانە كەتەلۆنییەكەوە تواناكانی سێرجیۆ بۆسكێتسی ئیسپانی و كاپتنی یەكەمی یانەكەی بۆ گەڕاوەتەوە دوای ئەوەی لە چەند یاری رابردوودا بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی بەشداری بكات.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:

تێر شتیگن، بۆسكێتس ، گاڤی ، لیڤاندۆڤسكی ، فاتی ، فێران ، پینا ، كریستینسن ، ئەلۆنسۆ ، ئەلبا ، كیسێ ، رۆبێرتۆ ، دی یۆنگ ، رافینها ، كۆندی ، گارسیا ، باڵدی ، تۆرێ، تیناس ،ئالاركۆن.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا

بابەتی زیاتر

Back to top button