ئه‌وروپاجیهانگرنگترین

راپۆرتی فیفا سەبارەت بە گواستنەوەكانی زستانەی یاریزانان

یاریگا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ”فیفا” راپۆرتێكی ساڵانەی تایبەتی بە گواستنەوەكانی زستانەی یاریزانان بڵاوكردەوە و تێیدا رایگەیاند لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا 4387 گرێبەستیان بۆ گواستنەوەی یاریزانان ئەنجامداوە.

بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە بەرواری 1ی مانگی 1 كرایەوە و لە بەرواری 31ی هەمان مانگ داخرا.

لە راپۆرتەكەیدا فیفا ئاشكرایكرد ژمارەی گواستنەوەی یاریزانان لە مانگی رابردوودا ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد و 4387 گواستنەوەی نێودەوڵەتی لە تۆپی پێی پیاوان ئەنجامدراوە كە زۆرترینە لە كاتی دەستیپێكردنی سیستەمی جێبەجێكردنی گواستنەوەی یاریزانان لە ساڵی 2010.

هەروەها خەرجییەكانی یانەكان لە گواستنەوەكانی زستانەدا ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد و ملیارێك و 57 ملیۆن دۆلار لە گواستنەوەی یاریزاناندا خەرجكراوە كە 230 ملیۆن دۆلار زیاتر بووە لە گواستنەوەكانی زستانەی ساڵی 2018.

فیفا لە راپۆرتەكەشیدا ئاماژەی بەوەكردووە كە یانەكانی ئینگلتەرا لە پلەی یەكەم دێن و ژمارەی گواستنەوەكان لە تۆپی پێی پیاواندا بە رێژەی %14.4 زیادیكردووە بە بەراورد بە هەمان ماوەی گواستنەوە لە ساڵی 2022 كە 3834 گواستنەوە بووە، هەروەها ئەو بڕە پارەیەی لە گواستنەوەی یاریزاناندا خەرجكراوە بە رێژەی %49.4 زیادیكردووە بە بەراورد بەو رێژەیەی لە گواستنەوەكانی زستانەی ساڵی 2022دا خەرجكراوە.

یانە ئینگلیزیەكان بڕی 896 ملیۆن دۆلاریان لە گواستنەوەكانی زستانەی یاریزاناندا خەرجكردووە كە ئەوەش رێژەی %57.3ی سەرجەم خەرجییەكانی جیهان بووە ، لە دوای ئەویش یانەكانی فەڕەنسا دێن كە بری 131.9 ملیۆن دۆلاریان لە گواستنەوەكاندا خەرجكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button