ئه‌ڵمانیائه‌وروپائەفریقا

ناگلیزمان: بێگومان مانێ بەرامبەر پاریس سانجێرمان یاری ناکات

یاریگا
سادیۆ مانێ، هێرشبەری سەنیگالی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، ماوەیەکە بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دابڕاوە و راهێنەری یانەکەشی باس لە وادەی گەڕانەوەی دەکات.

جولیان ناگلیزمان راهێنەری یانە ئەڵمانیەکە لەبارەی بارودۆخی هێرشبەرە سەنیگالیەکەی گووتی “ سادیۆ ماوەیەکە دەستی بە راهێنانەکان کردووە و ئازارەکان کەم بونەوە، لەو بڕوایەدام ناوەڕاستی ئەم مانگە یان کۆتاییەکانی بە تەواوەتی چاک دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان “.

راهێنەرەکەی بایرن میونشن ئەوەشی گووت “ مانێ بە دڵنیاییەوە بەشداری یاری چوونی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ، بەرامبەر پاریس سانجێرمان ناکات “.

بابەتی زیاتر

Back to top button