ئینگڵته‌را

فەرمی: مارتینێلی گرێبەستەكەی لەگەڵ ئارسیناڵ نوێ كردەوە

یاریگا-

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی گابریێل مارتینێلی ئەستێرەی بەڕازیلی یانەكەی نوێ كردەوە.

هەژماری فەرمی ئارسیناڵ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر نوێكردنەوەی گرێبەستی گابریێل مارتینێلی ناوەڕاستكاری یانەكەی تا ساڵی 2027 نوێ كردەوە.

یاریزانە تەمەن 21 ساڵانەكە لەگەڵ گەنەرز بەشداری لە 111 یاریدا كردووە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا.

ئەستێرە بەڕازیلیەكە یەكێكە لە یاریزانە سەرەكیەكانی میكێل ئارتێتای ڕاهێنەر لەم وەرزەدا.

لەم وەرزەی خولی ئینگلیزیدا مارتینێلی بەشداری لە 19 یاریدا كردووە و توانیویەتی حەوت گۆڵ تۆمار بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button