فه‌ره‌نسا

وازهێنانی ڤاران دەرگای شكۆی بۆ ئێمباپێ كردەوە

یاریگا-

بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو ڕافایێل ڤاران بەرگریكاری هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی ڕاگەیاند، بەوەش دەرگای هەلێكی گەورە بەڕووی كیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی یەكەمی هەڵبژاردەی فەڕەنسا كرایەوە.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرا رافایێل ڤاران پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.

ماڵپەڕی “Get French Football News“ی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، ئێمباپێ بووەتە یەکەم کاندید کە لە ماوەی داهاتوودا قۆڵبەستی كاپتنی هەڵبژاردەی فەڕەنسا وەربگرێت.

ئەوەش دوای وازهێنانی سەرجەم كاندیدەكان بۆ وەرگرتنی شارەی كاپتنی كەڵەشێرەكان، سەرەتا بە وازهێنانی كەریم بێنزیما پاشان هۆگۆ لۆرێس، ستیڤ مانداندا و لە كۆتایشدا ڕافایێل ڤاران كە دەرگای بەڕووی گۆڵكارە لاوەكەدا كردەوە بۆ وەرگرتنی قۆڵبەستی كاپتنی هەڵبژاردەكە.

ڤاران یەكەم یاری خۆی بە درێسی كەڵەشێرەكانەوە لە 22ی مانگی 5ی ساڵی 2013 ئەنجامدا و لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بەشداری لە 93 یاریدا كرد و توانی 5 گۆڵ تۆمار بكات.

بەرگریكارە 29 ساڵانەكە لەگەڵ هەڵبژاردەكەی هەردوو نازناوی جامی جیهانی 2018 و نەیشن لیگی 2021ی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button