فه‌ره‌نساگرنگترین

پەیامی ماڵئاوایی رافایێل ڤاران لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا

یاریگا-

رافایێل ڤاران، بەرگریكاری هەڵبژاردەی فەڕەنسا وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.

بەرگریكارە 29 ساڵانەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.

پەیامی ماڵئاوایی رافایێل ڤاران:

نوێنەرایەتیکردنی وڵاتەکەم بۆ یەک دەیە یەکێکە لە گەورەترین شانازییەکانی ژیانم. هەر کاتێک درێسە رەنگ شینەکەم پۆشیبا، هەستێکی پڕ شانازیم بۆ دروست دەبوو. ئەرکی من پێشکەشکردنی هەموو توانایەکم بوو، یاری کردن بوو لە دڵەوە و هەر کاتێک لە یاریگا بوومایە بۆ بردنەوە یاریم دەکرد.

ماوەی چەند مانگێکە بیر لەم بڕیارە دەکەمەوە و گەیشتمە ئەو بڕوایەی، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ وازهێنان لە یاری نێودەوڵەتی.

بیری ئەو ساتانە دەکەمەوە کە لەگەڵ ئێوە بووم، بەڵام کاتی ئەوە هاتووە نەوەی نوێ ئەرکەکە بگرنە ئەستۆ.

چەندین یاریزانی بەهرەمەندمان هەیە کە ئامادەن ئەرکەکە بگرنە ئەستۆ و شایەنی دەرفەتن کە زۆریان پێویستە.

ڤاران یەكەم یاری خۆی بە درێسی كەڵەشێرەكانەوە لە 22ی مانگی 5ی ساڵی 2013 ئەنجامدا و لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بەشداری لە 93 یاریدا كرد و توانی 5 گۆڵ تۆمار بكات.

بەرگریكارە 29 ساڵانەكە لەگەڵ هەڵبژاردەكەی هەردوو نازناوی جامی جیهانی 2018 و نەیشن لیگی 2021ی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button