ئیسپانیا

فەرمی: بارسێلۆنا تۆماركردنی ناوی گاڤی ڕاگەیاند

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی تۆماركردنی گرێبەستی پابلۆ گاڤی ئەستێرەی لاوی یانەكەی لە لیستی یاریزانەكانی تیمی یەكەم ڕاگەیاند سەرەڕای ناڕەزایەتی لالیگا.

گرێبەستە نوێیەكەی گاڤی لەگەڵ بارسێلۆنا لە ساڵی 2026 بەسەردەچێت و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی یەك ملیار یۆرۆیە.

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند گاڤی درێسەكەی لە ژمارە 30ەوە گۆڕدرا بۆ ژمارە 6.

یانە كەتەلۆنییەكە لەم دواییانەدا تووشی قەیران بوو بوو لە تۆمارکردنی گرێبەستە نوێیەکەی گاڤی، ئەمەش بەهۆی جێبەجێنەکردنی مەرجەکانی یاسای یاری خاوێنەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button