ئیسپانیا

كەریم بنزیما: ئێمە زۆر بە باشی ئامادەین بۆ وەرزی نوێ

یاریگا- كەریم بنزیما ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید دووپاتیكردەوە كە بردنەوەكەیان لە فەنارباخچەی توركی زۆر گرنگ بووە بۆیان لە یاری دیاریكردنی پلەی سێیەمی و چوارەمی جامی ئۆدی.

هێرشبەرە فەڕەنسیەكە لە یاریەكەدا توانی هاتریك تۆمار بكات و بە ئەنجامی 5-3 یاریەكە لە فەنارباخچە ببەنەوە.

لەلێدوانەكانی دوای یاریەكەیان بنزیما ووتی: زۆر گرنگ بوو بۆمان كە یاریەكەمان بردەوە، بەڵام ئەم یاریانە تەنها ئامادەكاریەكانە بۆ وەرزی نوێ ، ئەوەی گڕنگ بێت ئەوەیە بە باشی ئامادە بین بۆ وەرزی نوێ ، ئێمە ئێستا زۆر باش ئامادەین، هەموو شتێك بە باشی ئەڕوا، بەردەوام دەبین لە ئامادەكاریەكانمان تا سەرەتای وەرز.

سەبارەت بە ئەگەری هاتنی پۆل پۆگبا هێرشبەرەی یانە شاهانەكە ووتی: من ناتوانم باس لەو شتانە بكەن، یاریزانەكان كە لێرەن زۆر باشن، ئێمە هەموومان ئامادەین تا بگەینە لووتكە.

سەبارەت بە شكستەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ ووتی: بێگومان شتێكی ئاساییە كە هاندەران ڕەخنە بگرن، ئێمە ئێستا هەوڵی باشتركردن و بەرزكردنەوەی ئاستمان دەدەین، ئەوە لە ڕابردوو بوو ئێستا ئێمە بەردەوامین لە بەرزتر كردنەوەی تواناكانمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button