ئه‌وروپائیتاڵیا

ئالێگری وادەی گەڕانەوەی پۆگبا و ڤلاهۆڤیچ ئاشکرا دەکات

یاریگا
ماسیمیلیانۆ ئالێگری، راهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەم هەفتەی یانەکەی بەرامبەر مۆنزا، باس لە گەڕانەوەی هەردوو یاریزانی یانەکەی پۆل بۆگبای ناوەڕاستکار و هەروەها ڤلاهۆڤیچی هێرشبەر کرد.

راهێنەرەکەی خانمە پیرەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەو دوو یاریزانە گوتی ” هەردوو یاریزانی فەرەنسی و سڕبی یانەکەمان لە پێکانەکانیان رزگاریان بووە و بۆ ئەم یارییە بەردەست دەبن، هەروەها کواردرادۆ بە تەواوەتی چاکنەبوتەوە و ئەویان بەشداری ئەو یارییەش ناکات و، لەوانەیە بۆ یاریی بەرامبەر لازیۆ بگەڕێتەوە، هەروەها پارێدێس ئەویشیان بۆ ئەم یارییە بەردەست نابێت ”.

ئالێگری لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە گواستنەوەی چەند یاریزانێکی نوێ لەم زستانە گووتی ” ئەگەر یاریزانەکانمان ئەوانەی پێکانیان هەیە لە کاتی خۆی بگەڕێنەوە، ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەم زستانە پێویستیمان بە یاریزانی نوێ نیە ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button