ئه‌وروپائیسپانیا

چوار یاریزانی ریال مەدرید بەشداری یاری داهاتووی یانەکەیان ناکەن

یاریگا
ئەمڕۆ یاریزانانی یانەی ریال مەدرید دوای بردنەوەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، بەشداری راهێنانەکانیان کرد، ئێدین هازارد و چوامینی لە پێکانەکانیان رزگاریان بووە و بەشداری راهێنانەکانیان کرد.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی شاهانەکان هەر یەکە لە چوامینی و هازارد بەبێ کێشە بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانیان کرد، چاوەڕێ دەکرێت ئەو دوو یاریزانە بۆ یاریی داهاتوویان لە لالیگا بەرامبەر ریال سۆسیداد ئامادەبن. هەروەها لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی شاهانەکان چەند یاریزانێک دابڕان و بەشداریان نەکر.

مارکا ئاماژەی بەوە کرد هەر یەکە لە ئالابا، کارڤاخال، ڤاسکێز و مێندی بەشداری راهێنانەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریدیان نەکرد و بۆ یاریی داهاتوو ئامادە نابن.

بابەتی زیاتر

Back to top button