ئیسپانیا

بێنزیما ژمارەیەكی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یەكسان كردەوە

یاریگا-

كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ژمارەیەكی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەفسانەی ئەو یانەیەی یەكسان كردەوە.

شەوی ڕابردوو ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئەتلەتیكۆ مەدریدی كرد و یاریەكەشی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

بەو بردنەوەیە ڕیاڵ مەدرید خۆی گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی هاوشانی هەریەك لە یانەكانی بارسێلۆنا ، ئەتلەتیك بلباو و ئۆساسۆنا.

بە تۆماركردنی گۆڵێك لە یاریەكەی شەوی ڕابردوو بێنزیما كۆی گۆڵەكانی لە جامی شای ئیسپانیا بۆ 22 گۆڵ بەرزكردەوە و ژمارەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یەكسان كردەوە.

لیستی گۆڵكارانی ڕیاڵ مەدرید لە جامی شای ئیسپانیا:

  • پوشكاش 49 گۆڵ
  • سانتیانا 49 گۆڵ
  • دی ستیڤانۆ 40 گۆڵ
  • برودین 29 گۆڵ
  • ئۆریی 27 گۆڵ
  • بیری 25 گۆڵ
  • باریناجا 23 گۆڵ
  • لازكانو 23 گۆڵ
  • كەریم بێنزیما 22 گۆڵ
  • كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ 22 گۆڵ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button