فه‌ره‌نساگرنگترینمۆندیال

دیشامپ پلانی دانابوو بێنزیما بۆ یاریزانە دڵخوازەكەی دووربخاتەوە

یاریگا-

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی دیمەنی دوا ساتەكانی دەرکردنی کەریم بێنزیمای هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە کەمپی هەڵبژاردەكەی لە مۆندیالی 2022ی قەتەر ئاشکرا کرد.

کەریم بێنزیما لە سەرەتای دەستپێكردنی یاریەكانی مۆندیالی 2022 کەمپی هەڵبژاردەی فەرەنسای بەجێهێشت، بەهۆی پێکانەکەی ئەم دواییەی.

بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کەریم بێنزیما لەکاتی بەشداریکردنی لە یەكەم ڕاهێنانی هەڵبژاردەی فەرەنسا پێش یاری یەکەمی مۆندیال هەستی بە هەندێک ئازار کردووە، بەپێی ئەو دەستنیشانکردنە پزیشکییەی کە پزیشکی هەڵبژاردەی فەرەنسا ئاشكرایكرد، بێنزیما تووشی پێکان بووە لە ماسولکەی قاچی چەپیدا، کە هێرشبەرەکە پێشتر ستافی پزیشکی یانەی ڕیال مەدریدی ئاگادار كردبوویەوە.

هێرشبەرەكەی فەڕەنسا لەو کاتەدا زانی کە پێکانەکەی ئاسان بووە، لە ماوەی کەمتر لە 10 ڕۆژدا ئامادە دەبێت لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی بەشداری بکات، ئەمەش وایکرد هێرشبەرەکە بڕیاری مانەوە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بدات.

بەڵام دوای ئەوە بێنزیما تووشی شۆك بوو، کاتێک لەگەڵ دیشامپ سەردانی لیگال پزیشكی هەڵبژاردەی فەڕەنسایان كرد، لەم سەردانەدا دیشامپ بێدەنگ بوو هیچ قسەیەكی نەكرد و پزیشكەكەی فەڕەنسا بە ڕستەیەك یاریزانەكەی بۆ دوورخستنەوە ئاگادار كردەوە و ووتی:” ببورە كەریم بەڵام دەبێت تۆ بڕۆیت ”.

لەم ساتەدا کەریم بە تەواوی درکی بەوە کرد کە دیشامپ دەیەوێت دەستبەرداری بێت و پاساوی گونجاو بۆ بەشداریکردنی ئۆلیڤیە جیرۆ، یاریزانە دڵخوازەکەی دۆزیەوە.

لە دوای ئەوە بێنزیما بڕیاری جێهێشتنی كەمپی هەڵبژاردەكەی دا و گەڕایەوە بۆ مەدرید و دەستیكرد بە چارەسەر وەرگرتن دوای هەفتەیەك لە پێكانەكەی چاكبوویەوە.

سەرچاوە ئیسپانیەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە دواتر پزیشكەكەی فەڕەنسا دان بەوەدا دەنێت بۆ بێنزیما و دەڵێت: ” ئەو پەیامە توندەی پێش ڕۆشتنت پێم ڕاگەیاندی فەرمانی دیشامپ بووە، هیچ ڕێگایەكی دیكەم نەبووە لەوەی ئەوە جێبەجێ بكەم كە فەرمانی كرد ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button