ئیسپانیاگرنگترین

مۆدریچ پەیامێکی تایبەت بۆ کەریم بێنزیما دەنێرێت

یاریگا-

لوکا مۆدریچی کرواتی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید پەیامێکی ماڵئاوایی بۆ کەریم بێنزیما نوسیوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئەمەش دوای بڕیاڕی ڕۆپشتنی ئەستێرە فەڕەنسیەکە لە یانەی شاهانە.

مۆدریچ نوسیویەتی:” دڵتەنگم، بەڵام لە هەمان کاتدا سەربەزم چونکە شانازی ئەوەم پێدرا 11 ساڵ لە گەڵ یەکێک لە بەهرەمەندترین یاریزانەکانی تۆپی پێ یاری بکەم.”

” کاتێک هاتمە ئەم یانەیە زانیم تۆ یاریزانێکی تایبەتی، وە لە دوای یەکەم ڕاهێنان لەگەڵدا زانیم تۆ نایابی، دوور لە تۆپی پێ، لە ماوەی ئەو ساڵانەدا کە مێژوومان تۆمارکرد لەگەڵ ئەم یانەیەدا، درکم بەوە کرد کە تۆ چەندە تایبەتیت وەک کەسایەتی.”

” لە ئێستاوە بیرت دەکەم، سوپاس بۆ هەموو شتێک و هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم لە قۆناغە نوێیەکەتدا.”

بابەتی زیاتر

Back to top button