ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

مێسی هیچ پلانێکی نیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس

یاریگا
سەرەڕای ئەوەی دەنگۆیەکی بەهێز بڵاوبووەتەوە، گوایە لیۆنێل مێسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام هەموو ئەم دەنگۆیانە رەتدەکرێنەوە.

کەمێک پێش ئێستا جێرارد رۆمێرۆ رۆژنامەنوسی کەتەلۆنی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا، لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، یاریزانەکەی شازادەکان هیچ پلانێکی نیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەدەستهێنانی ناسناوی مۆندیالی قەتەر، وایکردووە لیۆ بیرکردنەوەی بگۆڕێت و بیر لە یانەیەکی دیکە بکاتەوە.

رۆمێرۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم بڕیارەی مێسی کاتیە و مانای ئەوەنیە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی بارسێلۆنا هەوڵی گەڕاندنەوەی بۆ بدات، لەوانەیە لە داهاتوو بڕیارێکی دیکە بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button