ئیتاڵیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

مۆرینیۆ نایەوێت دەستبەرداری زانیۆلۆ بێت

یاریگا –

نیکۆلۆ زانیۆلۆ داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لە یانەی رۆما کردووە.

خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی رۆما جەختیکردەوە، زانیۆلۆ داوای کردووە گرێبەستەکەی هەڵبوەشێندرێتەوە، ئەمەش دوای گرنگییە بەردەوامەکانی یانەی تۆتێنهام بە ئەستێرە لاوەکەی جیالۆڕۆسۆ.

مۆرینیۆ روونیکردووەتەوە، تەنیا بە گەیشتنی ئۆفەری گونجاو، رێگە بە چوونەدەرەوەی زانیۆلۆ دەدەن.

تۆتێنهام هۆتسپێرز لە نزیکەوە چاودێری دۆخی زانیۆلۆ دەکات و دەیەوێت بەر لە داخرانی بازاڕی گواستنەوەی زستانە، یاریزانە 24 ساڵییەکە، بگوازێتەوە وایت هارت لەین.

مۆرینیۆ لە دوا یارییەکەیان بەرامبەر یانەی سپێزیا لە سێریا ئەی و بردنەوەیان بە ئەنجامی 2-0 بە رۆژنامەنووسانی گوت

نیکۆلۆ زانیۆلۆ داوای جێهێشتنی یانەکەی کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دڵنیانین لە گواستنەوەکەی. ئەو ئۆفەرانەی بە ئێمە گەیشتووە گونجاو نین. تەنیا بە گەیشتنی ئۆفەری گونجاو رێگە بە چوونەدەرەوەی زانیۆلۆ دەدەین و تاوەکو ئێستا پێمان نەگەیشتووە. هەستەکەم لە کۆتاییدا زانیۆلۆ لە رۆما دەمێنێتەوە.

یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئیتاڵی لەم وەرزەدا 13 یاری لە سێریا ئەی کردووە و تەنیا گۆڵێکی کردووە. خۆزێ مۆرینیۆ ناوی زانیۆلۆی لە لیستی یاریزانانی یاری رابردوویان بەرامبەر سپێزیا دەرهێنابوو، ئەمەش دەنگۆکانی جێهێشتنی رۆمای زیاد کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button