ئاسیائه‌وروپاگرنگترین

حەسەن نەسڕولله دژی گواستنەوەی رۆناڵدۆیە

یاریگا
حەسەن نەسڕولله، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان داوا لە دەسەڵاتدارانی سعوودیە دەکات، لە بڕی گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هاوکاری وڵاتەکەیان بکەن.

سەرکردە لوبنانیەکە لە وتارێکی کە کەناڵی ئەلمەنار پەخشی کردووە گلەیی لە دەسەڵاتدارانی سعوودیە دەکات و دەڵێت “ لە کاتێکدا وڵاتەکەمان پێویستی بە هاوکاری وڵاتە موسڵمانەکان هەیە، کەچی سعوودیەکان ملیارەها پارە خەرج دەکەن، لە پێناو گواستنەوەی یاریزانێکی تۆپی پێ، ئەوان باشتروایە ئەو پارەیە وەکو هاوکاری بۆ خەڵکی وڵاتەکانی دیکە خەرج بکەن “.

ئەم قسانەی حەسەن نەسڕولله لە کاتێکدایە، بەرپرسانی یانەی نەسڕی سعوودی ماوەیەک لەمەوبەر رۆناڵدۆیان گواستنەوە ریزەکانی و بۆ هەر وەرزێکیش 200 ملیۆن یۆرۆیان پێشکەش کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button