ئیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر سیوتا

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر سیوتا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان سیوتا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی شانزەی جامی شای ئیسپانیا.

بارسێلۆنا بە بردنەوەیان لە ئینتەر سیتی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ و سیوتاش بە بردنەوەیان لە ئێڵچی بە گۆڵێكی بێ وەڵام گەشتنە ئەو قۆناغە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بەپێی ڕۆژنامەی سپۆرت:

گۆڵپارێز: پینیا

هێڵی بەرگری: بیلیرین، گارسیا، ئەلۆنسۆ، ئەلبا

هێڵی ناوەند: كیسێ، ڕۆبێرتۆ ، تۆرێ

هێڵی هێرشبردن: فێران ، لیڤاندۆڤسكی ،فاتی

 

بابەتی زیاتر

Back to top button