ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا دەستبەرداری گارسیا دەبێت

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، ئامادەیە دەستبەرداری ئێریک گارسیا، بەرگریکاری یانەکەی بێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی بلاوگرانا بەم دواییە بە کەمی بەشداری پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی کردووە، هەر ئەمەش وایکردووە یانەکە بیر لە فرۆشتنی بکاتەوە و، ئامادەن ئەم زستانە گوێ لە ئۆفەرەکانی بگرن، بۆ یەکلایی کردنەوەی چارەنوسی.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیارە دوای گەڕانەوەی بارسێلۆنا لە سعوودیە، گفتوگۆ لەگەڵ گارسیا و نەرێوەبەری کارەکانی بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button