ئیسپانیا

ئێریك گارسیا: هاتمە بارسێلۆنا بۆ ئەوەی یاری لەگەڵ مێسی بكەم بەڵام ئەو ڕۆشت

یاریگا-

بەرگریکاری ئیسپانی ئیریک گارسیا، یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووپاتیکردەوە کە یاریکردن لە تەنیشت ئەفسانەی ئەرجەنتینی، لیۆنێل مێسی، یەکێک بووە لە هۆکارەکانی هاتنی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە.

لە هاوینی ساڵی 2021 و دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی گارسیا بە شێوەی خۆڕایی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا ئێریک گارسیا دووپاتی کردەوە کە بە هیوای ئەوە بووە لە تەنیشت مێسی یاری بکات، ئەمەش یەکێکە لەو هۆکارانەی کە وای کردووە ئەو ڕازی بێت بچێتە بارسێلۆنا.

گارسیا لە لێدوانەکانیدا دەڵێت: کاتێک هاتمە ئێرە، گوتم دواجار دەتوانم مێسی ببینم و لەگەڵیدا یاری بكەم، بەڵام ئەویش لە هەمان کاتدا ڕۆشت، باشترین یاریزانە کە بینیومە، لە مۆندیالدا ئەوەی نیشانی جیهاندا.

لە هاوینی وەرزی ڕابردوودا دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا مێسی بە خۆڕایی پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسیەوە كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button