ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا بۆ كلاسیكۆ یاریزانێكی لەدەستدا

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە تواناكانی بەرگریكارێكی بێ بەش دەبێت بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید.

لە یاری یانەكەی بەرامبەر گرانادا ئیریك گارسیا لە ماسولكەی دواوەی ڕانی ڕاستیدا هەستی بە ئازار كرد و نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات لە خولەكی 54دا یاریگای بەجێهێشت.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی بارسێلۆنا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە پێكانی بەرگریكارەكەی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند دوای پشكنینەكانی بەیانی ئەمڕۆ دەركەوت گارسیا پێكانی هەیە لە قاچی ڕاستیدا.

هەروەها ڕایانگەیاند بەرگریكارەكە ماوەی پێنج هەفتە لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

چاوەڕوان دەكرێت ڕۆژی چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید لە جامی سوپەری ئیسپانیا ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button