خوله‌کانی دیکە

راهێنەری نەسر: من سەرەتا داوای مێسیم کرد

یاریگا
رودی گارسیا، راهێنەری یانەی نەسری سعودی بە پێکەنینەوە دەڵێت، پێش گواستنەوەی رۆناڵدۆ، من داوای مێسیم کرد بوو.

راهێنەری یانە سعودیەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی گواستنەوەی دۆن بۆ یانەکەی دەڵێت “ من سەرەتا بڕیارمدابوو یاریزانەکەی تانگۆ لە قەتەرەوە راستەوخۆ بێنم بۆ یانەکەم. نامەوێت هیچ قسەیەکی نوێ لەبارەی رۆناڵدۆ بکەم، بوونی یاریزانێکی وەکو ئەو، وادەکات یانەکەمان لە جیهاندا ناوبانگی هەبێت. راهێنان کردن لەگەڵ دۆن جێگەی خۆشحاڵیە، من پێشتریش لە ساڵی 2021 نزیکبوو ببم بە راهێنەری مانچێستەر یونایتد، بەڵام ئەوان دواجار بڕیارەکەیان گۆڕی “.

گارسیا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی کار کردن لەگەڵ یاریزانانی هاوشێوەی رۆناڵدۆ ئاسانە، چونکە ئەوان بیرکردنەوەیەکی بەهێزیان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button