ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

کلۆپ دۆڕانەکەی بەرامبەر برایتۆن دەگرێتە ئەستۆی خۆی

یاریگا
یۆرگێن کلۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر برایتۆن، هەموو بەرپرسیارەتی خستە سەر ئەستۆی خۆی.

راهێنەرە ئەڵمانیەکەی رێدز دوای یارییەکە لەبارەی دۆڕانی یانەکەی لە گەڕی بیستەمی پرێمەرلیگ گووتی “ بەرپرسی یەکەمی دۆڕانەکان منم، دەبێت چارەسەری بۆ کێشەکان بدۆزینەوە، ئێمە بەهۆی زۆری پێکانەکان، بژاردەی سنوردارمان هەیە، پیرۆزبایی لە تیپی بەرامبەر دەکەم، ئەوان یارییەکی باشیان بەرامبەر تیپێکی خراپ کرد “.

لیڤەرپوول تووشی شەشەم دۆڕانی ئەم وەرزە بوون و، بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ، بۆ پلەی هەشتەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ دابەزین.

بابەتی زیاتر

Back to top button