ئیتاڵیا

ئیکاردی داوای گەڕانەوە دەکات بۆ ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانی ئینتەر

یاریگا- ماورۆ ئیکاردی داوای گەڕانەوە دەکات بۆ بەشداریکردن لە مەشق و ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانی ئینتەر میلان لە پاڵ هاوڕێکانییدا.

ڕۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە کە هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە داوای گەڕانەوەی کردووە بەو نیازەی باشتر خۆی ئامادە بکات بۆ وەرزی نوێ.

ئەوەش زانراوە کە هەڵوێستی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری نوێی یانەکە نەگۆڕە و چیتر ئیکاردی لە پرۆژە نوێیەکەیدا نییە.

ماوەی چەند مانگێکە نێوان یاریزانەکە و ئینتەر میلان ئاڵۆزیی تێکەوتووە و چەند یانەیەکیش لەسەر هێڵن بۆ قۆستنەوەی هەلەکە، لە نێویاندا ڕۆما و ناپۆلی و یوڤێنتوس.

بابەتی زیاتر

Back to top button