خوله‌کانی دیکە

ئیکاردی گرانترین ئۆتۆمبێلی جیهانی کڕی

یاریگا –

ماورۆ ئیکاردی یاریزانە ئەرجەنتینیەکەی یانەی گالاتا سەرای گرانترین ئۆتۆمبێلی جیهانی کڕی لە جۆری رۆڵز رۆیس بۆت تەیڵ بە بڕی 23 ملیۆن یۆرۆ.

ماورۆ ئیکاردی گەڕایەوە سەر لوتکەی هەواڵەکانی جیهان. بەڵام ئەمجارە نەک بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لە گالاتاسەرای یان تەنانەت جیابوونەوە و گەڕانەوەی بۆ لای هاوسەرەکەی ڤاندا نارا بەڵکو بە کڕینی گرانترین ئۆتۆمبێلی جیهان کە هەموو کەسێک توانای کڕینی نییە.

ئیکاردی بەبێ هیچ ترسێک لەگەڵ ئۆتۆمبێلە نوێیەکەیدا لەسۆشیال مێدیا دا دەردەکەوێت، ئۆتۆمبێلێکەی لە جۆری رۆڵز رۆیس بۆت تەیلە، کە بە شێوەیەکی تایبەت بە دەست و لەسەر رای ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە دروستکراوە و نرخیشی لە نێوان 23 بۆ 25 ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت.

 

رۆڵز رۆیسەکەی ئیکاردی 1813 پارچەی تایبەتی هەیە کە تەنها بۆ ئەم ئۆتۆمبێلە دروستکراوە، ناوەوەی بە پارچەی دار و پۆڵا دیزاین کراوە کە زۆر لە یەخت دەچێت. هەموو کورسییەکانی ئەم ئۆتۆمبێلە بە باشترین جۆری جڵد دروستکراون.

تەنها سێ دانە لەم مۆدێلە ئۆتۆمبێلە لە جیهاندا دروستکراوە، هیچ کامیان هاوشێوەی یەکتر نین و هەریەکەیان بە پێی خواستی خاوەنەکانیان درووست کراون کە وایکردووە بە تەواوی ناوازە بێت.

ئەم ئۆتۆمبێلە چوار کەسییە بەشی کۆتاییەکەی لە یەختێکی سەرنجڕاکێش دەچێت هەروەها چێشتخانەیەکی دەرەوە و ساردکەرەوەیەکی تایبەت و بەکارهێنانی باشترین خواردنەکانی جیهان لە تایبەتمەندییەکانی تری ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکەی ئیکاردییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button