ئیتاڵیا

“بە هەژماری ساختە، پەیجی هاوسەری یاریزانانی تۆپی پێ فۆڵۆو دەکەم!”

یاریگا –

بەڕێوەبەری وەرزشی ئینتەرمیلان ئاشکرای دەکات کە هەژمارێکی ساختەی هەیە و لە ئینستاگرام فۆڵۆوی هاوسەری ئەستێرەکانی تیپەکەی دەکات.

بە پێی راپۆرتێکی میرەر ، پیێرۆ ئاوسیلۆ باسی لە مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکانی تۆپی پێی مۆدێرن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کرد، کە ئێستا کلیپەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە. بەڕێوەبەری وەرزشی ئینتەرمیلان دانی بەوەدانا کە ئەکاونتێکی ساختەی دروستکردووە بۆ سیخوڕیکردن بەسەر هاوسەر و خۆشەویستی ئەستێرەکانی تیپەکەی و بەردەوام چاودێرییان دەکات.

ئاوسیلیۆ تەمەن 51 ساڵ هەروەها باسی لەوە کرد لەکاتێک دا ئەو کارەی کردووە کاتێک هاوسەری یاریزانێکی بەناوبانگ کێشەی زۆری بۆ دروست کردووە و دەڵێت:

ئێستا دان بە شتێکدا دەنێم. ئەکاونتی فەرمی ئینستاگرامم نییە، بەڵام ئەکاونتێکم دروست کردووە، چونکە هاوسەری یاریزانێکی بەناوبانگ کێشەی بۆم دروست کرد.

زۆر شت لە ژنی یاریزانەکانەوە تێدەگەین، لەوانەش کەسایەتی یاریزانەکە خۆی. فۆلۆوی یاریزانەکانیش دەکەم، تەنانەت یاریزانانی تیپەکانی تریش. بەڵام من یەکەمجار ئەم پەیجەم دروستکرد، چونکە هاوسەری یەکێک لە یاریزانەکان کێشەیەکی زۆری بۆ دروستکردم”

تا ئێستا دیار نییە ئاوسیلیۆ باسی کێ دەکات، بەڵام  زۆربەی خەڵک لەسەر ناوێک کۆکن و پێیان وایە مەبەستی واندا نارا، هاوسەری ماورۆ ئیکاردییە، کە لە ساڵی 2013 تا 2020 لە ئینتەرمیلان یاریی کردووە.

هەروەها واندا نارا وەک بەڕێوەبەری کارەکانی هاوسەرەکەی کاردەکات، کاتێک هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە لە ئینتەرمیلان بوو،  واندا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەکەدا نەبوو. بۆ نموونە لە ساڵی 2019 دا ئیکاردی ئۆفەرە زەقەکانی جێهێشتنی یانەکەی رەتکردووەتەوە.

نارا لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر بە دانیشتنی هاوسەرەکەی لە کورسی یەدەگ دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر یوڤێنتوس لەو ساڵەدا، گوتی: ئەو لە یارییەکەدا بێبەش نەبوو، ئێوە لە تواناکانی ئەو بێبەش بوون. ماورۆ لە 11 یاری بەرامبەر یۆڤی 8 گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button