ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

مەدریدییەکان گومان لە چارەنوسی مێندی دەکەن

یاریگا
سەرەڕای ئەوەی لە ساڵی رابردوو بە دواوە گرێبەستی کۆمەڵێک یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا نوێکراوەتەوە، بەڵام کارگێری یانەکەی تاوەکو ئێستا چارەنوسی فێرلاند مێندی بەرگریکاری فەرەنسی یەکلایی نەکردووەتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی شاهانەکان تاوەکو ئێستا چارەنوسی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی نەکراوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی لەو کاتەوەی پەیوەندی بە یانەکەی کردووە، توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، بەڵام کارگێری یانەکەی گومان لە داهاتووی دەکات، بۆیە تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکیان پێشکەش نەکردوە.

مێندی لە ساڵی 2019 پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە و، لە ساڵی 2025 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، ئەو یاریزانە پێشتریش لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، داوای مووچەیەکی زیاتری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button