ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

ریال مەدرید بەبێ بەرگریکار ماوەتەوە

یاریگا
فێرلاند مێندی، بەرگریکاری بالی چەپی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، بەهۆی پێکان نزیکەی مانگێک لە یاریگاکان دادەبڕێت.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ئەو پێکانەی لە یاری جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە رانیدا تووشی بوو، بەرگریکارە فەرەنسیەکەی شاهانەکان نزیکەی یەک مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت و لەو ماوەیە ناتوانێت بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بەم شێوەیە کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری شاهانەکان، هیچ بەرگریکارێکی بالی چەپ و راستی بەردەست نیە. لەبەر ئەوەی ئالابا و کارڤاخا و ڤاسکێز ئەوانیش پێکانیان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button