ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

مەدرید تووشی قەیرانی کەمیی یاریزان دەبێت

یانەی ریاڵ مەدرید لەبەردەم گواستنەوەیەکی هاوینەی قورس دایە بەهۆی کەمبوونەوەی یاریزانانی تیمی یەکەم.

چاوەڕوان دەکرێت ٤-٥ یاریزانی مەدرید لە هاوین دا ریزەکانی یانەکە جێبهێڵن. رۆیشتنی ماریانۆ دیاز، مارکۆ ئاسێنسیۆ ، دانی سیباییۆس، ناچۆ بە رێژەیەکی زۆر یەکلابووەتەوە و فێرلان مێندیش ئەگەرێکی دیکەیە.

کێشەی گەورەی لە هێڵی پێشەوە دەبێت و تەنها هازارد و ڤینیسیوس و رۆدریگۆ و کەریم بەنزیمە دەمێننەوە، ئەمەی دواییشیان لە مانگی ١٢دا تەمەنی دەبێتە ٣٦ ساڵ.  هەرچی هازاردە  ئەوە یەکلابووەتەوە کارلۆ ئەنچلۆتی بە هیچ جۆرێک پشتی پێنابەستێت.

مووچە بەرزەکەی ئێدین هازارد وایکردووە یانەکە نەوێرێت یاریزانی بەناوبانگ بگوازێتەوە بۆ هێڵی پێشەوە بەڵام بە رۆیشتنی ئاسێنسیۆ و نەبوونی یەدەگ بۆ بەنزیمە، لانیکەم دەبێت دوو یاریزانی دیکە بگوازنەوە.

لە هێڵی ناوەڕاست یانەکە کێشەی نیە بە تایبەت جود بێڵینگهام پەیوەندی بە لۆس بلانکۆسەوە بکات بەڵام هێڵی بەرگریش بێ سەر ئێشە نیە بە تایبەت لەباری رۆیشتنی مێندی دا.

تا ئێستا مەدرید یەک گواستنەوەی یەکلاکردووەتەوە ئەویش فران گارسیای بەرگریکاری باڵی رایۆ ڤاییکانۆیە کە پێشتر یاریزانی خۆیان بوو.

ئەو یاریزانانەش کە لەلایەن میدیاکانی نزیک لە مەدرید ناویان هاتووە بریتین لە جۆسیلو، هاری کەین ، ئەلفۆنسۆ دەیڤز.

بابەتی زیاتر

Back to top button