ئینگلتەرا

محەمەد سەڵاح ژمارەیەكی پێوانەیی لە لیڤەرپول تۆمار دەكات

یاریگا-

محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول گۆڵی دووەمی بۆ یانەكەی تۆمارکرد بەرامبەر وۆلڤەرهامبتۆن لە یارییەکەدا کە لە قۆناغی سێیەمی جامی یەكێتی ئینگلتەرا لە نێوان هەردوو یانە ئەنجامدرا.

لیڤەرپول لە یاریگای ئەنفێلدی تایبەت بە خۆی میوانداری وۆلڤەر هامبتۆنی كرد و یاریەكەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی سێیەمی جامی یەكێتی ئینگلتەرا و بەوەش یاریەكە لە یاریگای وۆلڤەر هامبتۆن دووبارە دەكرێتەوە.

گۆڵەكانی لیڤەرپول لە لایەن داروین نونێز لە خولەكی 45 و محەمەد سەڵاح لە خولەكی 52 تۆمار كران.

بەو گۆڵە سەڵاح سەرکەوتوو بوو لەوەی پێش ئەفسانەی پێشووی یانەی ڕێدز، کینی داڵگلیش بداتەوە لە لیستی گۆڵکارانی مێژوویی یانەی لیڤەرپوول بە گشتی.

بە تۆمار كردنی 173 گۆڵ سەڵاح لە ڕیزبەندی حەوتەمی گۆڵكارانی مێژووی یانەی لیڤەرپولدایە و بە گۆڵێك پێش دالگلیش كەوت.

ئایان ڕاش لە پلەی یەكەمی گۆڵكارانی مێژووی یانە ئینگلیزیەكە دێت بە تۆماركردنی 346 گۆڵ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button