فه‌ره‌نسا

فەرمی: دیشامپ گرێبەستەكەی لەگەڵ فەڕەنسا نوێكردەوە

یاریگا-

یەكێتی تۆپی پێی فەڕەنسا بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی دیدیە دیشامپی ڕاهێنەری یانەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ نوێ كردەوە.

هەژماری فەرمی فەڕەنسا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر بەشێوەیەكی فەرمی نوێكردنەوەی گرێبەستی ڕاهێنەرەكەی تا ساڵی 2026 ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەكەی فەڕەنسادا هاتووە: فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا و سەرۆکەکەی، نوێل لۆگرێت بە خۆشحاڵییەوە نوێكردنەوەی گرێبەستی دیدیە دیشامپ وەك ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی فەرەنسا تا مانگی حوزەیرانی 2026 ڕادەگەیەنن.

دیشامپ لە ساڵی 2012 وەك ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا دەستنیشانکرا و لە کۆی 139 یاری 89 بردنەوە و 28 یەکسانبوون و 22 دۆڕانی بەدەستهێنا فەڕەنسا سەرکردایەتی ڕاهێنەرەکە 279 گۆڵیان تۆمارکردووە و 119 گۆڵی لێکراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button