خوله‌کانی دیکە

دالی بلیند پەیوەندی بە بایرن میونشن دەکات

یاریگا
سالی بلیند، بەرگریکاری هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی ئایاکسی ئەم وڵاتە، پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیاوە دەکات.

داڤید ئۆرنستین لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، کارگێری یانە ئەڵمانیەکە لەگەڵ خودی یاریزانەکە گەیشتونەتە رێکەوتن و، یاریزانەکەیان ئاگادار کردووەتەوە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، بێ بەرامبەر بگوازنەوە ریزەکانیان.

بلیند ئامانجی چەند یانەیەکی دیکەی دیاری ئەوروپایە، بەڵام بڕیاریداوە بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیاوە بکات.

Back to top button