ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: دالی بلیند پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد

یاریگا-

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی سەركەوتوو بوو لە ئەنجامدانی یەكەم گرێبەستی خۆی لە گواستنەوەكانی زستانەدا.

هەژماری فەرمی بایرن میونشن ئاشكرایكرد بەشێوەیەكی فەرمی گواستنەوەی دالی بلیندی بۆ ڕیزەكانی یانەكەیان ڕاگەیاند.

دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی یاریزانە 32 ساڵانەكە بە گرێبەستێكی ئازاد پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیەوە كرد بۆ ماوەی شەش مانگ و تا كۆتایی وەرز.

ئەمڕۆ هەینی یاریزانەكە پەیوەندی بە یەكەی مەشق و ڕاهێنانەكانی یانەی بایرن میونشنەوە دەكات كە لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕن.

بایرن میونشن پێشەنگی خولی ئەڵمانی گرتووە بە كۆكردنەوەی 34 خاڵ دوای ئەنجامدانی 15 یاری.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button