ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دالی بلیند پەیوەندی بە جیرۆنا کرد

یاریگا –

ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد و بایرن میونشن، دالی بلیند رووی لە لالیگا کرد.

پێگەی فەرمی یانەی جیرۆنا بڵاویکردووەتەوە، یانەکە بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ دانی بلیندی واژۆ کردووە، یاریزانەکە بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەکە کردووە.

بەرگریکارە هۆڵەندییەکە لە زستانی رابردوو بە گرێبەستێکی ئازاد لە ئەیاکس ئەمستردامەوە گواسترایەوە بۆ بایرن میونشن.

بە درێسی یانە ئەڵمانییەکە تەنیا لە 5 یاری بەشداربوو، بەشێوەیەکی گشتی تەنیا 157 خولەک یاری کرد.

لە کۆتایی وەرزەژە باڤارییەکان گرێبەستی ئەو بەرگریکارە تەمەن 33 ساڵانییەیان نوێ نەکردەوە، بۆ بەردەوامیدان بە یاریکردن، نوبراو یانەی جیرۆنای هەڵبژارد.

بابەتی زیاتر

Back to top button