ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یەكەم لێدوانی دالی بلیند دوای پەیوەندیكردنی بە بایرن میونشنەوە

یاریگا-

یەكەم لێدوانی دالی بلیندی هۆڵەندی و ئەستێرەی پێشووی یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی دوای پەیوەندیكردنی بە ڕیزەكانی بایرن میونشنەوە.

بەشێوەیەكی فەرمی یانە ئەڵمانیەكە گواستنەوەی دالی بلیندی بۆ ڕیزەكانی یانەكەیان ڕاگەیاند بە گرێبەستێكی ئازاد و تا كۆتایی وەرز.

بلیند لە یەكەم لێدوانیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی بایرن وتی: ناتوانم چاوەڕێی ئەوە بکەم لێرە لە میونشن یاری بکەم، چونکە لە گرنگترین قۆناغی ئەم وەرزە نزیک دەبینەوە، کە تیایدا نازناوەکان یەکلایی دەکرێنەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: یانەیەکی وەک بایرن میونشن هەمیشە بەدوای بردنەوەی هەموو نازناوەکاندا دەگەڕێت، تینوێتی نازناوەکان لێرە کلیلی بڕیارم بوو بۆ هاتنم بۆ یانەكە.

لە کۆتاییدا وتی: هیوادارم بتوانم ئەزموونەکەم بگوازمەوە بۆ ئەوەی یارمەتی یانەكە بدەم، هەرچیم هەیە بۆ بایرن میونشن ئەنجامی دەدەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button