ئیسپانیا

ئەنچیلۆتی: یاری تۆپی پێمان نەكرد بەرامبەر كاسیرینۆ

یاریگا-

كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی سەرەڕای بردنەوەكەیان لە یانەی كاسیرینۆ ڕەخنە لە یاریگای ئەو یانەیە دەگرێت.

كاسیرینۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڕیاڵ مەدریدی كرد و یاریەكەش بە تاكە گۆڵێكی ڕۆدریگۆ لە بەرژەوەندی ڕیاڵ مەدرید كۆتایی هات، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا.

لە دوای یاریەكە ئەنچیلۆتی لە لێدوانێكیدا كە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە ووتی: ڕایگەیاند: بە چیمەنی لەو شێوەیە ناتوانیت یاری تۆپی پێ بکەیت، ئێمە وەرزشێکی دیکەمان ئەنجامدا، نەخێر تۆپی پێمان نەكرد.

هەروەها ووتیشی: یاری وەک ئەمە زۆر باشن بۆ یانە بچووکەکان کە شەڕ لەگەڵ یانە گەورەکان دەکەن بۆ هاندەرەکانیان، بەڵام هاندەران دەیانەوێت یارییەکی باش ببینن.

لە كۆتایشدا ووتی: نەمانتوانی باشترینی خۆمان نیشان بدەین، چونکە چیمەن ڕێگەی پێنەداین تۆپەکە بە باشی بجوڵێنین،  ئێمە ڕاهاتووین، بەڵام زۆر باش خۆمان گونجاند، و ئەوەی دەبوو بیکەین کردمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button