ئیتاڵیا

بەڕێوەبەری ڕۆما باس لە پەیوەندیكردنی مۆرینهۆ دەكات بە هەڵبژاردەی پۆرتوگالەوە

یاریگا-

تیاگۆ پینتۆ، بەڕێوەبەری تۆپی پێی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی باس لەو دەنگۆیانە دەكات كە جۆزێ مۆرینهۆی پۆرتوگالی و ڕاهێنەری یانەكەیان بەمەبەستی ڕاهێنان بە هەڵبژاردەی پۆرتوگال ڕۆمای جێهێشتووە.

زۆرێک لە سەرچاوەكان و میدیای جۆراوجۆری پۆرتوگال باسیان لەوە کردووە کە مۆرینهۆ دیارترین ڕاهێنەری پۆرتوگالە كە شوێنی سانتۆسی هاونیشتیمانی بگرێتەوە بۆ ڕاهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەكەی.

بەڵام پینتۆ ئەمەی ڕەتکردەوە و لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی “لا ستامپا”ی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ووتی: کاتێک ڕاهێنەرێکی وەک مۆرینهۆت هەبێت، دەبێت لەسەر ئەو دەنگۆیانە ڕابێیت.

هەروەها ووتیشی: لە دوای پەیوەندیكردنی بە ڕۆماوە ئەمە یەكەمجار نیە ڕۆژنامەكان بە یانەیەك یان هەڵبژاردەیەكەوە دەیبەستنەوە.

لە كۆتایشدا ووتی: ئێمە تەنها سەرنجمان لەسەر کارەکانمانە، چاوەڕوانیش دەکەین بەردەوام بێت لەگەڵمان و ئێمەش لە داهاتوودا پشت بە كارەكانی ئەو دەبەستین.

بابەتی زیاتر

Back to top button