ئه‌مریکافه‌ره‌نسا

رەخنەیەکی زۆر لە نێیمار دەگیرێت

یاریگا
نێیمار داسیلڤا، هێرشبەری هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، لە رۆژی ناشتنی پێلێ ئەفسانەی وڵاتەکەی ئامادەنەبوو، ئەمەش کاردانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.

کەناڵی RMC Sportـی فەرەنسی بڵاویکردەوە، لە رۆژی ناشتنی ئەفسانەی کۆچکردووی سامبا، چاوەڕێ دەکرا گۆڵکاری شازادەکان ئامادەبێت، بەڵام ئەو یاریزانە ئامادەی مەڕاسیمەکە نەبوو، بەم هۆیەوە رەخنەیەکی زۆری ئاراستەی کراوە، کە بۆچی بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگ و کەرنەڤال، دەتوانێت بگەڕێتەوە وڵاتەکەی، بەڵام لە رۆژی ناشتنی دیارترین ئەستێرەی وڵاتەکەی ئامادە نابێت.

پێلێ بەڕازیلی پێنج شەممەی هەفتەی رابردوو، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەی قۆلۆن، لە تەمەنی 82 ساڵی کۆچی دوایی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button