مۆندیال

ئەستێرەیەکی تانگۆ دەیەوێت رووبکاتە یۆڤی

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆس بەرژدی کار لەسەر گواستنەوەی ئەلێکس مەک ئاڵیستەری ئەستێرەی ئەرژەنتین دەکات و یاریزانەکەش ئارەزووی بیانکۆنێری دەکات.

بەگوێرەی لاگازیتا، یۆڤی پێویستی بە ناوەڕاستکارێکە بۆ جێگرتنەوەی ئادریان رابیۆ و مەک ئاڵیستەر بە یاریزانێکی نموونەیی دەبینن بۆ شوێنەکەی. ئەمەش پاش ئەو ئاستە بەرزەی یاریزانەکەی برایتۆن لە جامی جیهانی نیشانی دا و یارمەتی وڵاتەکەیدا ببنە پاڵەوانی جیهان.

بەگووتەی سەرچاوەکە، یۆڤی ئامادەیە وینستن مەکینزی بفرۆشێت تاوەکو پارەی مەک ئاڵیستەر کۆبکەنەوە و لە ئێستادا نرخی لە دەورووبەری ٤٢ ملیۆن یۆرۆ دایە.

رابیۆ تەنها شەش مانگ لە گرێبەستەکەی ماوە و هەردوولا رێککەوتوون کە تازەی نەکەنەوە و هاوینی داهاتوو یانەکە جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button