خوله‌کانی دیکە

فلێکس بووەتە ئامانجی یانەی چێڵسی

یاریگا
یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئامادەیە ئەم زستانە، جواو فلێکس هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، بەشێوەی خواستن بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە لاوەکەی رۆخێ بلانکۆس، بەهۆی کەم یاریکردن لە ریزەکانی یانەکەی دڵخۆش نیە، بۆیە دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت. بۆ ئەم مەبەستەش کارگێری یانە ئینگلیزیەکە، ئامادەن ئەم زستانە یاریزانەکە بە شێوەی خواستن واتە کاتی، بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

لەم وەرزەی لالیگا، جواو فلێکس لە کۆی 14 یاری، تەنها لە پێنج یاری وەکو یاریزانی سەرەکی بەشداری پێکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button