دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ئارسیناڵ جووڵە بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارە دڵخوازەکەی دەکات و مانو کۆنێ بووەتە ئامانجی گەورەکانی پرێمەرلیگ
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ئاستۆن ڤێلا، پێرڤیس ئێستوپینیان، بەرگریکاری ئەیسی میلانی کردووەتە ئامانج – دەیلی مەیڵ
ئارسیناڵ دەیەوێت بە 50 ملیۆن پاوەند گرێبەست لەگەڵ بڕونۆ گیمارایش واژۆ بکات، بەڵام نیوکاسڵ یونایتد بە کەمتر لە 100 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری نابێت – تێلێگراف
ئینتەر میلان لە گواستنەوەی ترێڤۆ چالۆبا، بەرگریکاری چێڵسی بووە، چونکە بلوز ئامادە نییە بە کەمتر لە 30 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ببێت – کۆرێری دێلۆ سپۆرت
چێڵسی ئۆفەریک بە بەهای 21 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی پێپ چاڤاریا، بەرگریکاری رایۆ ڤایێکانۆ پێشکەش دەکات – مارکا
رۆما ئۆفەرێکی ئاتلێتیکۆ مەدریدی بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی مانو کۆنێ، ناوەڕاستکاری فەرەنسی رەتکردەوە و مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوولیش گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن – کۆرێری دێلۆ سپۆرت
ئاستۆن ڤێلا، لیدز یونایتد، سەندرلاند، فولهام و بڕایتن گرنگی بە گواستنەوەی روونی بەرداچی، هێرشبەری بارسێلۆنا دەدەن – رۆژنامەی سپۆرت
هۆڵ سیتی و ساوسامپتن گرنگی بە گواستنەوەی جەستن نینما، هێرشبەر ڤێردێر برێمن دەدەن – بیڵد
چێڵسی، لیڤەرپوول و تۆتنهام گرنگی بە گواستنەوەی تۆماس شێلدێروپ، هێرشبەری هەڵبژاردەی نەرویج دەدەن و بێنفیکا بە 43 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری دەبێت – ئەی بۆلا
بارسێلۆنا ئامادەیە دەستبەرداری فێران تۆرێس ببێت – ئاتلێتیک



