مۆندیال

ئەو مۆندیالانەی كە زۆرترین گۆڵیان تێدا تۆمار كراوە

یاریگا-

یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ كۆتایی هات و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی جامەكە بباتەوە.

لە یاری كۆتاییدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بوویەوە و یاریەكەی بە لێدانی یەكلاكەرەوە لێ بردەوە و توانی بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا ببێتە پاڵەوانی جامی جیهانی.

لە میانەی یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕدا 172 گۆڵ تۆمار كرا لە سەرجەم یاریەكاندا و بەوەش بوو بە یەكەم پاڵەوانیەتی مۆندیال كە ئەو ژمارە گۆڵەی تێدا تۆمار بكرێت و بە گۆڵێك پێش مۆندیالی 1998 و 2014 كەوت كە 171 گۆڵیان تێدا تۆمار كرابوو.

هەروەها لە پلەی سێیەم مۆندیالی 2018 دێت كە 169 گۆڵی تێدا تۆمار كرابوو، پاشان مۆندیالی 2002 بە 161 گۆڵ ، لە پلەی پێنجەمیش مۆندیالی 2006 دێت كە 147 گۆڵی تێدا تۆمار كرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button