مۆندیال

پەیامێكی دڵدانەوە لە ئۆزێلەوە بۆ مەغریبیەكان

یاریگا-

مەسعود ئۆزێلی ئەڵمانی و یاریزانی یانەی باشاكشەهیری توركی پەیامێكی دڵدانەوە ئاڕاستەی مەغریبیەكان دەكات دوای شكستەكەیان بەرامبەر فەڕەنسا.

هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و مەغریب ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكەش بە بردنەوەی فەڕەنسیەكان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

پێش دەستپێكی یاریەكە ئۆزێل وێنەیەكی خۆی لە یاریگای ئەلبەیت بڵاوكردەوە كە پاڵپشتی هەڵبژاردەی مەغریبی دەكرد.

لە دوای یاریەكە براوەی جامی جیهانی 2014 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویەتی: ” بەڕاستی مێژووتان تۆمار کرد، هەڵبژاردەكە هەموو شتێکی تاقیکردەوە، هیچ شتێک نەبوو كە هەست بە شەرم بكەن لە ئاستی ئەمشەوتاندا، هەموو مەغریبییەکان دەتوانن بەشێوەیەكی باوەڕپێنەكراو شانازیتان پێوە بكەن”.

وابڕیارە ڕۆژی شەممە كاتژمێر 18:00 بە كاتی كوردستان هەردوو هەڵبژاردەی مەغریب و كرواتیا ڕووبەڕووی یەك ببنەوە لە میانەی دیاریكردنی پلەی سێیەمی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

بابەتی زیاتر

Back to top button